ئادار 20, 2023 19:55 Asia/Tehran
  • بە ھار ھات ، بە خۆشی ، وا وەرزی ، جێژاونە     .......        گوڵ بۆ گوڵ ، گاز ئەکا ، نەورۆزمان ، میوانە

لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا بێجگە لە ئێران، لەو وڵاتانەی دراوسێش کە بەشێک لە نەتەوەی کورد تیایاندا سەقامگیرن لەوانە تورکیا و سووریاو عێراق، نەورۆز گرینگایەتییەکی تایبەتیی دەدرێتێ.

نەورۆز ئاهەنگێکی کۆن و دێرینی زۆرێک لە نەتەوەکانە کە بە میرات بە جێ ماوە، بەڵام ماک و شوناسی ئێرانیی بەدەست هێناوە و وەک هێمای بەستنەوەی گەلی ئێران بە نەتەوە ئارییەکانی دیکەوە چاوی لێ دەکرێت. نەورۆز، بە ناوی فەرمیی «ڕۆژی نێونەتەوەیی نەورۆز» لە لایەن یونسکۆوە وەک میراتێکی فەرهەنگی و مەعنەویی مرۆڤایەتی تۆمار کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەشەمەی ٢٠١٨، ڕێکەوت لەگەڵ ٢٤ی فڤریەی ٢٠١٠، نەتەوە یەکگرتووەکان نەورۆزی وەک ڕۆژێکی نێونەتەوەیی و ڕۆژی ڕۆشنبیری و ئاشتیی جیهانی لە ساڵنامەی خۆیدا تۆمار کرد و ئەم ڕۆژەش بە ڕۆژی زەوی ناوزەد کرا.

ئەم ڕۆژە مزگێنی دەری ساڵێکی نوێیە لە ئێران و ئەفغانستان دا. لە وڵاتانی وەک تاجیکستان، ڕووسیا، تورکمانستان، هیندستان، پاکستان، قیرقیزستان، ، گورجستان، ئازەربایجان، ئەلبانیا، چین و ئۆزبەکستان  وەک پشووی فەرمی ڕادەگەیەندرێت و خەڵک ئاهەنگ دەگێڕن و شایی دەکەن.

لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا بێجگە لە ئێران، لەو وڵاتانەی دراوسێش کە بەشێک لە نەتەوەی کورد تیایاندا سەقامگیرن لەوانە تورکیا و سووریاو عێراق، نەورۆز گرینگایەتییەکی تایبەتیی دەدرێتێ.

 ئەوەی ئەمڕۆ لە ناوچە کوردنشینەکان  بە ھەڵکردنی ئاگرو گردبوونەوە لە دەوری و سەماو ھەڵپەڕکێ لە تەنیشت ئاگرەکەوە دەکرێت، یەکێکە لە کۆنترین و مێژوویی ترین شێوازەکانی ئاهەنگگێڕانی نەورۆز لە داوێنی زاگرۆس و هەروەها ناوچە کوردنشینەکانی دیکەی جیھان.

بە گشتی نەورۆز ھاوکاتە لەگەڵ گۆڕانی وەرزو نوێ بوونەوەی ساڵی کۆچیی ھەتاوی لە ئێراندا کە زۆرێک لە ئارییەکانی دنیاش کە ئێران بە مەکۆو لانکی سەرەکیی خۆیان دەزانن و یان کاتی خۆی بەشێک لەم وڵاتە بوونەو بە درێژایی زەمەن لێی دابڕاون، بە گوێرەی ڕۆژمێری ئێران نەورۆز دەکەن بە جێژن و دەچنە بەرەوپیریی بەھارەوە.

لەگەڵ نەورۆزی تازەدا ساڵی ئێرانی لە ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوییەوە بۆ ساڵی ١٤٠٢ی کۆچیی ھەتاوی دەگۆڕێت و ئەمەش مزگێنی دەری ساڵێکی تازەیە بە ھێندێک گۆڕانکاریی تازەوەو بە سەرنجدانی ئەوەی کە ساڵی تازەی ئەمساڵ ئاوێتە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیشە، کەوا بوو چاوەڕوانی متفەڕک بوونیشی لێ دەکرێت و وەک فارس دەڵێن:« سالی کە نکوست از بھارش پیداست» واتە ئەوساڵەی کە دەبێ خۆش بێ ھەر لە بەھارەکەی ڕا دیارە.

کەناڵی ئاسمانیی سەحەر ساڵی تازەو بەھاری ڕازاوە لە ھەموو ھۆگرانی خۆی متفەڕک و پیرۆز دەکات.

سەرپەیڤ