پتر لە ١٦٠ ھەزار گەشتیار روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە
لە گەرمەی ڕۆژانی نەورۆزدا ھەرێمی کوردستانی عێراق میوانداری پتر لە ١٦٠ھەزار گەشتیارەو ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ جەژنی نەورۆز تەنها رۆژێک بەر لە دەستپێکردنی مانگی رەمەزان بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە تەنیا سەدهەزار گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی کردووە.
«ئارام شوانی» وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاندووە، لە ماوەی ١٠ رۆژدا کە رۆژانی نەورۆز و بەر لە جەژنی نەورۆز بووە، سەد هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ جەژنی نەورۆز تەنها رۆژێک بەر لە دەستپێکردنی مانگی رەمەزانی پیرۆز بووە.
ھەر بە پێی ھەمان سەرچاوە پارێزگاری هەولێریش لە ماوەی ١٠ رۆژی پێش جەژنی نەورۆز و رۆژانی نەورۆزدا میوانداری پتر لە ٦٠ هەزار گەشتیار بووەو بە تێکڕایی دەشێ بوترێت کە لەم ماوەیەدا پتر لە سەدوشەست ھەزار گەشتیار بۆ بەسەر بردنی ڕۆژانی نەورۆز و پێش نەورۆز ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.