نیسان 02, 2023 17:11 Asia/Tehran
  • بەرپرسی کاروباری باڵوێزخانەی ئێران لە بەریتانیا: شوێنەوارێکی دێرینی ھی سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە بۆ وڵات

بەرپرسی کاروباری باڵوێزخانەی ئێران لە بەریتانیا وتی: لە ئەنجامی بەدواداچوونی باڵوێزخانەی ئێران، ئەو شوێنەوارە دێرینەی سەردەمی ساسانییەکان دوای 3 مانگ نمایشکردن لە مۆزەخانەی بەریتانیا دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «سەیید محەممەد حسێن مەتین»، بەرپرسی کاروباری باڵوێزخانەی ئێران لە بەریتانیا، لە توییتێک دا سەبارەت بە گەڕانەوەی شوێنوارێکی دێرینی سەردەمی ساسانیەکان بۆ ئێران نووسی : باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەریتانیا دوای شەش ساڵ ھەوڵی بێ وچان و بەدواداچوون و پەیوەندی لەگەڵ مۆزەخانەی بەریتانیا توانی پارچەیەکی شوێنەواری گرانبایی و بەنرخ کە بە «سەربازی ساسانی» ناودارە ، ئامادەی گەڕاندنەوە بۆ وڵات بکات.

مەتین دەشڵێت: ئەم شوێنەوارە دێرینەی سەردەمی ساسانیەکان دوای 3 مانگ نمایشکردن لە مۆزەخانەی بەریتانیا دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.

پێش ئەمەش بڵاوکراوەی ئینگلیزیی «ئابزێرڤێر» ڕایگەیاند کە بەردەنووسێکی ئێرانی کە تەمەنی دوو هەزار ساڵە و سەر بە سەردەمی ساسانییەکانە لە فڕۆکەخانەی «ستانستێد»ی لەندەن دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.

بە وتەی ئەم بڵاوکراوەیە، ئەم شوێنەوارە دێرینە دوای ٣ مانگ نمایشکردن لە مۆزەخانەی بەریتانیا دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران.

سەرپەیڤ