کاردانەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا «AFC » بەرامبەر بە پاڵەوانێتیی یانەی پێرسپۆلیس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i418021-کاردانەوەی_یەکێتی_تۆپی_پێی_ئاسیا_afc_بەرامبەر_بە_پاڵەوانێتیی_یانەی_پێرسپۆلیس
پەیجی ئینستاگرامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا «AFC » بە بڵاوکردنەوەی وێنەی یانەی تۆپی پێی پێرسپۆلیس بۆ پاڵەوانێتیی ئەم تیپە لە خولی نایابی ئێران کاردانەوەی پیشان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2023 02:01 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا «AFC » بەرامبەر بە پاڵەوانێتیی یانەی پێرسپۆلیس

پەیجی ئینستاگرامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا «AFC » بە بڵاوکردنەوەی وێنەی یانەی تۆپی پێی پێرسپۆلیس بۆ پاڵەوانێتیی ئەم تیپە لە خولی نایابی ئێران کاردانەوەی پیشان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی تاران بە کۆکردنەوەی ٦٦ خاڵ لە ٣٠ یاریدا ناسناوی پاڵەوانێتیی بیست و دووهەمین خولی تۆپی پێی ئێرانی بەدەست هێنا. ئەمە هەشتەمین پاڵەوانێتیی ئەم یانەیە بوو لە خولی نایاب و پانزەھەمین پاڵەونێتی لە خولە جۆربەجۆرەکان دا بوو.

ئەم پاڵەوانیەتییەی جلسوورەکانی پایتەختی ئێران لەگەڵ کاردانەوەی جیاوازدا ڕووبەڕوو بووەوە.

تیپەکانی سپاهان بە کۆکردنەوەی ٦٥ خاڵ و ئیستقلال بە کۆکردنەوەی ٦٦ خاڵ پلەی دووەم و سێیەمی خولی نایابیان بەدەست هێنا.