ئاب 28, 2023 13:02 Asia/Tehran
  • کچێکی کورد دەبێتە یەکێک لە سێ براوەی خەڵاتی پریتزکەر بۆ داهێنانی ژینگەیی

لەوبارەیەوە هانا ڕەزا، دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی پڵنگانی بێ سنوور ڕایگەیاندوە، لەگەڵ ١٨ کەسی دیکە هەڵبژێردراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پریتزكەر بۆ داهێنانی ژینگەیی ساڵی ٢٠٢٣، كە خەڵاتێكی گەورەی جیهانییە و لەلایەن زانكۆی كالیفۆڕنیاوە پێشكەش دەكرێت.

زانکۆی کالیفۆرنیا دوای هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکانی ئەو ١٨ کەسە، سێ کەسی بۆ خەڵاتی پریتزکەر لە بواری داهێنانی ژینگەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەستنیشان کردووە، کە ئەوانیش بریتین لە هانا ڕەزا، لە کوردستانی عێڕاق، خوان کارلۆس مۆنتەری گۆمێز لە پاناما و ئیرۆرۆ تانشی لە نایجیریا.

ھاوکات زانکۆکە ڕایگەیاندووە، ئەو ٣ كەسە، كە تەمەنیان لە خوار ٤٠ ساڵەوەیە و براوەی خەڵاتی ئەمساڵن، كەسانێكن ئەنجامی ناوازەیان بەدەست هێناوە و لە بوارەكەی خۆیاندا، پێشەنگانی پاراستنی ژینگەن و لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵد لە مەراسیمێكی شایستەدا لە زانكۆی كالیفۆرنیا خەڵات دەكرێن.

جێی باسە، ھانا ڕەزا خەڵکی  کوردستانی عێڕاقە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ئیکۆلۆژی و پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان لە زانکۆی نیوکاسڵ. دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی پڵنگانی بێ سنوورە و سەرپەرشتی پڕۆژەکانی پاراستنی پلنگ و ورچی قاوەیی دەکات.

 

سەرپەیڤ