شوبات 27, 2024 09:30 Asia/Tehran

ڕێککەوتنی هاریکاری نێوان زانکۆکانی کوردستانی ئێران و هەڵەبجەی عێراق درێژ کرایەوە.

ئەو ڕێککەوتننامەی هاریکاری فێرکاری و توێژکاریەی نێوان  زانکۆکانی کوردستانی ئێران و هەڵەبجەی عێراق بەئاراستەی پەرەی هاریکاری زانستی نێونەتەوەیی بەرلەمە لەساڵی دوو هەزارو بیست واژۆ کرابوو، ئێستا ئەوە بۆماوەی پێنج ساڵی دیکە درێژ کرایەوە.

بەپێی بەشێک لەو ڕێککەوتنە کە لەلایەن حامید قادرزادەی سەرۆکی زانکۆی کوردستان و ئاکۆ ئیبراهیم"ی نوێنەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە واژۆ کراوە بڕیار دراوە کە زانکۆی کوردستانی ئێران بۆ لێهاتووکردنی زانکۆی هەڵەبجە  لەبواری بەڕێوەبردنی توێژکاری کۆنفڕانسی هاوبەش و ئۆلەمپیادی ماتماتیک یارمەتی ئەو زانکۆیە بدا.

هاوکات بڕیاریش دراوە کە هەرچەند مانگ جارێک چەند مامۆستای ئێرانی سەردانی زانکۆی هەڵەبجە بکەن و لەگەڵ مامۆستایانی ئەو زانکۆیە هاریکاری بکەن بۆ نووسینی گوتاری هاوبەش.

سەرپەیڤ