پاڵەوانەتی ئێران لە لیگی جیهانی کاراتەی گورجستان
نوێنەرانی ئێران بە بەدەسهێنانی شەش میداڵیای زێڕ، زێوێک وپێنج بڕۆنز وێڕای تۆمارکردنی ڕێژەی یاسایی مێژوویی لە بەدەس هێنانی میداڵیا لە لیگەکانی جیهانی لەسەر سەکۆی پاڵەوانەتی لیگی کاراتە " سری ئا"ی گورجستان وەستان .
یەکەمین قۆناخی لیگی جیهانی کاراتە وان "سری ئا" لە ساڵی ٢٠٢٥ لەحاڵێکدا ئەمڕٶ کۆتایی پێهات کە تیمی ئێران بە بەدەس هێنانی شەش میداڵیای زێڕ، یەک زێووپێنج بڕۆنز بۆ یەکەم جار لەساڵی ٢٠١٧ هەتا ئێستاکە توانیویەتی زۆرترین میداڵیا دەس بخات وڕێژەی یاسایی تۆمار بکات. پاش ئەمەیش تیمی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠ ولە کاراتەی وان شیلی، پێنج زێڕ وبڕۆنزێک ولەساڵی ٢٠١٩ لەئەستەمووڵی تورکیا، ٥ زێڕو ٢ بڕۆنزی بەدەس هێنابوو. ئێران بەم ئەنجامە لەسەرووی لیگی جیهانی کاراتەوان "ی گورجستان وەستا وپلە پاڵەوانەتی دەس خست. بۆ تیمی ئێران لەم پێشبڕکییانە ، فاتیمە سادقی، سارا بەهمەنیار، مێهرنیگارئەحمەدی، وەهاب شاهمیر، مەحمود نیعمەتی ومورتیزاکەریمی میداڵیای زێڕ، موحسێن سەفەرنژادمیداڵیای زێووکاتای تیمی خاتوونان "زەینەب سادات حسێنی ، ملیکا عزەتی وسپیدە ئەمینی، تیمی کاتای پیاوان ئەبولفەزل شارجیردی، عەلی زەند ومیلادفەرازمێهر، یەلدانەقی بیرانوەند، محەممەد ڕەزا گیلانپوروموبینا کاویانی میداڵەکانی بڕۆنزیان دەس خست.