بردنەوەی ئێران لە عێراق لە کەبەدی ژناندا
ئادار 06, 2025 17:59 Asia/Tehran
لە یەکەم ڕۆژی شەشەمین خولی ڕکابەرایەتی کەبێدیی پاڵەوانەتیی ژنانی ئاسیا تیمی هەڵبژاردەی ئێران لە دیداری دەستپێکی خولەکەدا بە ئەنجامی ٥٨ بە ١٣ عێراقی شکست پێهێنا.
تیمی هەڵبژاردەی کەبێدیی ئافرەتانی ئێران کە لە گرووپی دوو لەگەڵ تیمی نێپال و عێراقدا هاوگرووپە، ڕۆژی هەینیش لەگەڵ نێپال دەچێتە مەیدان. شەشەمین خولی ڕکابەرایەتی کەبێدیی پاڵەوانەتی ژنانی ئاسیا بە بەشداریی ٧ تیم و بە میوانداریەتی ئێران لە پارێزگای تاراندا خەریکە بەڕێوە دەچێ.