گەشەی زیرەکی دەستکرد بۆدیاری کران ودەرمانی سستی دڵ ودەمارەکان
ئەندامی شاندی زانستی زانکۆی زانستی پزیشکی تاران وتی: زیرەکی دەستکرد یارمەتی ئەدات بۆ دەرکەوتنی دروسترودەرمانی کارێگەری نەخۆشیەکانی دڵ.
مەجید فەرەجی ، ئەندامی شاندی زانستی زانکۆی زانستی پزیشکی تاران ، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەدا وسیما وتی: گەشەپیدەرانی زیرەکی دەستکرد توانیان بە گەشەی پیدانی زیرەکی ساختە ، ئیمکانی دیاری کرانی دروستتر ودەرمانی کارێگەری سستیەکانی دڵ ودەمار دابین بکەن. بڕیارە لەم تەکنۆلۆژیایە لە تۆکمە کردنی سەکۆی نیشتمانی زیرەکی دەستکردیش کەڵک وەربگیردرێت.
ناوبراو ئاماژەی دایە دەوری زیرەکی دەستکرد لە قۆناخەکانی بەرلە دەرمان وڕایگەیاند: ئەم تەکنۆلۆژیایە دەتوانێ لە دیاری کرانی سەرەتایی نەخۆشیەکانی دڵ یارمەتی بدات. بۆ وێنە دەتوانین لێکبدەینەوە کە ئایا کەسێک لەباری دڵ ودەمار توشی نەخۆشی بووە یام نا وئەم ئەگەریە لە داهاتوودا چەندە دەبێت.ئەم پسپۆڕەی دڵ ودەمارەکان وتی: دوای دەرکەوتنی نەخۆشی گەلێکی وەکوو بەستران وکپ بوونی دەمارەکانی دڵ، زیرەکی دەستکرد دەتوانێ لە دیاری کرانی ڕەوشی دەرمانی باش بۆ هەر نەخۆش دەوربگیڕێت. ئەم تەکنۆلۆژیایە یارمەتی پزیشکەکان ئەدات هەتا باشترین ڕەوش وشێوازی دەرمان وچۆنیەتی جێبەجێ کرانی باش ولەبەر لەگەڵ دۆخی نەخۆش هەڵبژێرن.