شەمسی تەورێزی دەبێ لەئاستی جیهاندا بناسرێت
ئهیلوول 30, 2025 15:47 Asia/Tehran
سەیدڕەزا ساڵحی ئەمیری ، وەزیری میراتی فەرهەنگی ، گەشتیاری و پیشەی دەسکار، ئەمڕۆ سێشەمە سی ئەیلولی 2025 لەدرێژەی سەفەرەکەیدا بۆ شاری خۆی ، لە ڕێوڕەسمی 11ە مین جڤینی یادکردنەوەی شەمس و مەولانا ، وێڕای تەئکیدلەسەر باڕستا ئەدەبی ، عیرفانی و هونەرییەکانی ئێران ڕایگەیاند شەمسی تەورێزی دەبێ لەئاستی جیهاندا بناسرێت.
ناوبراو گوتیشی شەمس و مەولانا بەس کەسایەتی ناوچەکەی ئێمە نین بەڵکو شانازین بۆ هەموو جیهان ، کەواتە دەبێ هەوڵ بدەین زیاتر بناسرێن ، بەتایبەت لە خوێندنگە و زانکۆکانی جیهاندا.
بوونی گڵکۆی شەمسی تەورێزی لە شاری خۆی ، ئەو شارەی کردۆتە مەکۆی ئەو ڕێوڕەسمە .
لە ڕۆژهەژمێری فەرمی ئێراندا ، 7 و 8 ی ڕەزبەر بەناوی شەمس و مەولانا ، نێودێرکراوە.