ئادار 22, 2023 19:18 Asia/Tehran
  • دژایەتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەگەڵ شارۆچکەسازییەکانی ڕژیمی زایونی

"فەرحان حەق"ی جێگری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان دژایەتی کرد لەگەڵ بەردەوامیی شارۆچکەسازییەکانی ڕژیمی زایونی و وتی: هەڵوێستی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەو پەیوەندییەدا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

پەرلەمانی ڕژیمی زایونی ڕۆژی ڕابردوو گەڵاڵەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای ناسراو بە یاسای پچڕاندنی پەیوەندیی پەسەند کرد تاکوو بە هەڵوەشاندنەوەی یاسا پەسەندکراوەکەی ساڵی دووهەزارو پێنجی زایینی بواری گەڕاندنەوەی داگیرکەران بۆنێو شارۆچکە چۆڵکراوەکانی باکوری لێواری ڕۆژئاواو کەرتی غەززە بڕەخسێنێ.

ئەو یاسایە لەساڵی دووهەزاروپێنج چووە واری جێبەجێ کردنەوەو بەهۆیەوە فەرمانی کۆکردنەوەی بیست و یەک شارۆچکەی زایونی نشین لە باکوری لێواری ڕۆژئاواو کەرتی غەززەو هاوکات چۆڵکرانی شارۆچکەکان لە داگیرکەران و ئەرتەشی ئەو ڕژیمە کە لەو ناوچەیە جێگیر بوون، دەرکرا.

«فەرحان حەق»ی جێگری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ سێ شەممە لە کۆڕی هەواڵنێران دا سەبارەت بەو پڕۆژە یاسا نوێیەی کێنێسێتی ڕژیمی زایونی بەئاراستەی ڕەزامەندی لەسەر جێگیربوونەوەی سەرلەنوێی ئیسڕائیلیەکان لەو شارۆچکانەی غەززەدا وتی: ئەو جۆرە کارانە کێشە ساز دەکەن لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی دا.

جێگری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای لەهەموو لایەنەکان کرد، کە بەتایبەت لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دا خۆ ببوێرن لە ئاڵۆزکردنی زیاتری بارودۆخەکە.

 

 

سەرپەیڤ