داخوازیی کۆمکاری عەرەبی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی
کۆمکاری عەرەبی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەنگاوی جیددی بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی هەڵبگرن.
کۆمکاری عەرەبی لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ڕۆژی زەوی، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد کە بەرپرسیارێتیی خۆی قبوڵ بکات و هەنگاوی جددی بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی و دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی و ئازادیی نەتەوەی فەلەستین هەڵبگرێت.
کۆمکاری عەرەبی ھەروەھا جەختی لە پاڵپشتیی خۆی بۆ فەلەستینییەکان لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختایەتیی قودسیش کردەوە و داوای لە هەموو دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشتیشەوە کرد کە بەرپرسیارێتیی گەلی فەلەستین لە ئەستۆ بگرن و هەوڵی بەپەلە بدەن بۆ ڕاگرتنی تاوانکاریی ڕۆژانەی ڕژیمی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان.
گەلی فەلەستین هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ٣٠ی مارس دا ڕێزلە یادی شەهیدانی ساڵی ١٩٧٦ ی ئەم ڕۆژە دەگرێت و لەم ڕۆژەدا خۆپیشاندانی دژە زایۆنی ئەنجام دەدەن.
دەسەڵاتدارانی زایۆنی لە ٣٠ی ئازاری ١٩٧٦دا دەستیان بەسەر هەزاران دۆنم زەویی فەلەستینی لە ناوچەی «ئەلجەلیل» گرت کە دەکەوێتە باکووری فەلەستینی داگیرکراوەوەو دوابەدوای ئەم کردەوە تاوانکارانەیە گەلی فەلەستین مانگرتن لە خواردن و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان دەست پێکرد.