نیسان 08, 2023 07:14 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە تەلەبیب؛ ناتانیاهۆ ھانا بۆ هێزە یەدەگەکانی سوپا دەبات

سەرچاوەکانی هەواڵ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە وایان بڵاو کردەوە کە، دوابەدوای ھەڵمەتە دژە زایۆنییەکە لە تەلەبیب دا، «بنیامین ناتانیاهۆ»، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی فەرمانی کۆکردنەوەی هێزی یەدەگی زیاتری دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ناتانیاهۆ فەرمانی داوە ھەتا سەرجەم هێزەکانی پاسەوانی سنوور و هێزی یەدەگی سوپا بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشە یەک بگرن و داوای لە زایۆنییەکانیش کردووە کە پابەندی ڕێنماییەکانی هێزەکانی ئاسایشت بن.

میدیاکانی زایۆنی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە فەلەستینییەک لە پارکی کەناریی تەلەبیب لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دا دەستی کرد بە تەقەکردن و پاشان چەند کەسێکیانی کرد بە ژێرەوە.

لەم ئۆپراسیۆنە دژە زایۆنییەدا، بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکە کە وەک باسی دەکرێت «یوسف ئەحمەد سلێمان ئەبو جابر» خەڵکی ناوچەی «کەفر قاسم»ـە کە ٢٠ کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب دا ھەڵکەوتووە، دوای وەرگەڕانی ترۆمبیلەکەی لەلایەن پۆلیسی زایۆنییەوە تەقەی لێ دەکرێت.

لەم ھەڵمەتە دژە زایۆنییەدا کەسێک کوژراوە و حەوت کەسیش بریندار بوونە کە برینی ھێندێکیان قوڵە.

سەرپەیڤ