ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە قودسی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i416971-ئۆپەراسیۆنی_دژە_زایۆنی_لە_قودسی_داگیرکراو
هەواڵەکان دەربڕی ئەنجام گرتنی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە قودسی داگیرکراون لەلایەن خەباتکارانی خۆڕاگرییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2023 12:01 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە قودسی داگیرکراو

هەواڵەکان دەربڕی ئەنجام گرتنی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە قودسی داگیرکراون لەلایەن خەباتکارانی خۆڕاگرییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) ئۆتۆمبێلێکی سەر بە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراودا کردە ئامانج.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوە فەلەستینییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان کردووە لە نزیک گوندی مەخماس .

میدیا عیبریەکانیش باس لەوە دەکەن کە ئەم ئۆپراسیۆنە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی سوپای زایۆنی چوارڕێیانی "مەخماس"یان داخستووە.

جێگای ئاماژەیە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن، بە تایبەتی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، شاهیدی هێرشی چەکدارانی فەلەستینی دژ بە زایۆنییەکان بووە.