بەشداریی هەزاران فەلەستینی لە ڕێپێوانی گەڕانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i417363-بەشداریی_هەزاران_فەلەستینی_لە_ڕێپێوانی_گەڕانەوە
ڕۆژی (چوارشەممە)، هەزاران فەلەستینیی دانیشتووی ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨، بۆ بەشداریکردن لە بیست و شەشەمین ڕێپێوانی گەڕانەوە، گەیشتنە گوندی "ئەلجون" لە قەزاکانی حەیفا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 26, 2023 17:24 Asia/Tehran
  • بەشداریی هەزاران فەلەستینی لە ڕێپێوانی گەڕانەوە

ڕۆژی (چوارشەممە)، هەزاران فەلەستینیی دانیشتووی ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨، بۆ بەشداریکردن لە بیست و شەشەمین ڕێپێوانی گەڕانەوە، گەیشتنە گوندی "ئەلجون" لە قەزاکانی حەیفا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، گەلی فەلەستین لەم ڕۆژانەدا بە بۆنەی ٧٥ ساڵەی داگیرکردنی خاکەکەیان کە بە "ڕۆژی نەگبەت" ناسراوە، ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.

بەرنامەی ٢٦ەمین ڕێپێوانی گەڕانەوە بریتییە لە سەردانی لیژنە ناوخۆییەکان و کۆمەڵە و ناوەندەکانی ئاوارەکان بۆ ئەو گوندانەی کە ئاوارەکان چۆڵیان کردووە،ئەمە جیا لەو بەرنامە هونەرییانەی کەلە گوندی «ئەلجون»دا بەڕێوە دەچێت.

٧٥ ساڵ لەمەوبەر لە ١٥ی مای ١٩٤٨دا، گرووپ و ڕێکخراوە تاوانکارییەکانی زایۆنیستی تاوانێکی دڕندانەیان لەدژی نەتەوەی فەلەستین ئەنجامدا و خاکەکەیان داگیرکرد؛ تاوانێک کە بە «ڕۆژی نەگبەت» ناوی دەرکردووە.