کاردانەوەی عەرەبستان بەرامبەر بە سوکایەتی کران بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن زایۆنیستەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i418044-کاردانەوەی_عەرەبستان_بەرامبەر_بە_سوکایەتی_کران_بە_مزگەوتی_ئەقسا_لەلایەن_زایۆنیستەکانەوە
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان کاردانەوەی بەرامبەر بە سوکایەتی کران بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن زایۆنیستەکانەوە نیشان دا و شەرمەزاری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2023 18:43 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی عەرەبستان بەرامبەر بە سوکایەتی کران بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن زایۆنیستەکانەوە

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان کاردانەوەی بەرامبەر بە سوکایەتی کران بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن زایۆنیستەکانەوە نیشان دا و شەرمەزاری کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی ئەندامانی کابینەی داگیرکەری ئیسرائیل و ئەندامانی کنێست بە پشتیوانیی سوپای ڕژیم بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، ڕایگەیاند: ڕیاز پشتیوانی لە هەموو هەوڵەکان دەکات بۆ گەییشتن بە ڕێکارێکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە بە مەبەستی چارەسەریی پرسی فەلەستین.

هێرشی داگیرکەرانی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەپاندنی پلانی دابەشکردنی قودس لە ڕووی کات و شوێنەوە ئەنجام دەگرێت کە هاوکات لەگەڵ ڕێپێوانی ئاڵادا ڕووی داوە.

وڵاتانی تورکیا، میسر، بەحرەین، ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، پاکستان و ئیمارات، بەیاننامەی جیاجیایان بڵاو کردەوە و تیای دا هێرشی شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان بۆ سەر مزگەوتی پیرۆزی ئەقسایان شەرمەزار کرد.