ئەبووشەریف: شەڕی دژە بە ڕژێمی زایۆنی تا هاتنەدیی مەرجەکانی خۆڕاگری بەردەوام دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424925-ئەبووشەریف_شەڕی_دژە_بە_ڕژێمی_زایۆنی_تا_هاتنەدیی_مەرجەکانی_خۆڕاگری_بەردەوام_دەبێ
نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە پشتیوانی کردنی خۆڕاگری دەبێ هەر بەردەوام بێ، وتیشی: شەڕی دژە بە ڕژێمی زایۆنی تا هاتنەدیی شەرت و مەرجەکانی خۆڕاگریی فەلەستین هەر بەردەوام دەبێ.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 05, 2024 05:00 Asia/Tehran

نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە پشتیوانی کردنی خۆڕاگری دەبێ هەر بەردەوام بێ، وتیشی: شەڕی دژە بە ڕژێمی زایۆنی تا هاتنەدیی شەرت و مەرجەکانی خۆڕاگریی فەلەستین هەر بەردەوام دەبێ.

ناسر ئەبووشەریف نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران وتی: ساڵی ڕابردوو ٨٧%ی ئۆمەتی ئیسلامی نەیارەتییان دەربڕی بەرامبەر بە دامەزرانی هەرچەشنە پێوەندییەکا لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی کە ئەم مەسەلە پیشان دەدات فەلەستین لە سەرووی ئەولەوییەتەکانی ئۆمەتی ئیسلامیدایە.

ناوبراو وتیشی: شەڕی غەززە ئامانجی بووژاندنەوەی پێگەی فەلەستین لە جیهاندایە؛ ئێمە لە گەیشتن بەو ئارمانجەمان سەرکەوتوو بووین، لەبەر ئەوەی کە خۆڕاگریی شەرت و مەرجەکانی بۆ کۆتایی هێنانی شەڕی غەززەی راگەیاندووە کە بریتین لە دامەزرانی ئاگربڕێکی تۆکمە و تەواو و یەکجاری، پاشەکشەی سوپای زایۆنی، کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە، ئاوەدان کرانەوەی غەززە  و بڕیاردانی خودی فەلەستینییەکان بۆ چارەنووسی خۆیان.