وتەبێژی گوردانەکانی قەسام : ١٥ زایۆنیستمان کوشتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424944-وتەبێژی_گوردانەکانی_قەسام_١٥_زایۆنیستمان_کوشتن
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام وێڕای ئاماژە بە کوژرانی پازدە چەکداری زایۆنیست لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕاشیگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری چل و سێ زرێپۆشی زایۆنیستەکانیشیان لێک بڵاو کردوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 05, 2024 12:00 Asia/Tehran

وتەبێژی گوردانەکانی قەسام وێڕای ئاماژە بە کوژرانی پازدە چەکداری زایۆنیست لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕاشیگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری چل و سێ زرێپۆشی زایۆنیستەکانیشیان لێک بڵاو کردوە.

ئەبووعوبەیدەی وتەبێژی گوردانەکانی قەسام شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پازدە چەکداری زایۆنیستیان کوشتوەو لەمیانەی حەڤدە ئەرکی سەربازی دا بەدەیان چەکداری دیکەی زایۆنیستیشیان کوشتوەو بریندار کردوە.

ئەبوو عوبەیدە وێڕای ئاماژە بە لێک بڵاوکردنی چلو سێ زرێپۆشی جەنگی زایۆنیستیش وتی کە هێزەکانی قەسام چوار خۆفڕی ڕژیمی زایۆنیستیشیان کۆنتڕۆڵ کردوە.

وەزارەتی شەڕی ڕژیمی زایۆنیستی سەبارەت بە وردەکاری کوژرانی چەکدارەکانی لەو شەڕەدا ڕایگەیاند کە لەنێو چەکدارە بریندارەکانی دا هەزارو شەشسەدو پەنجاو هەشت کەس برینەکەیان سووک بوەو چوارسەدو بیست و نۆ کەسیان برینیان قورسە.