حەماس: ڕژیمی زایۆنیستی خۆ دەبوێرێ لە پێویستیەکانی ڕێککەوتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425660-حەماس_ڕژیمی_زایۆنیستی_خۆ_دەبوێرێ_لە_پێویستیەکانی_ڕێککەوتن
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس پێداگری کرد کە بۆ ڕێککەوتنی لەپێناو جێگیرکردنی ئاگربڕ لە غەزە نەرمی پیویستی نواندوە، بەڵام ئەوە ڕژیمی زایۆنیستی یە کە خۆدەبوێرێ لە پێویستیەکانی گەیشتن بەو ڕێککەوتنە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئادار 07, 2024 05:30 Asia/Tehran

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس پێداگری کرد کە بۆ ڕێککەوتنی لەپێناو جێگیرکردنی ئاگربڕ لە غەزە نەرمی پیویستی نواندوە، بەڵام ئەوە ڕژیمی زایۆنیستی یە کە خۆدەبوێرێ لە پێویستیەکانی گەیشتن بەو ڕێککەوتنە.

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ئەمڕۆ چوارشەم لە ڕاگەیاندراوەکەی دا دەڵی  بۆ ڕێککەوتنی لەپێناو جێگیرکردنی ئاگربڕو ڕاگیرانی دەستدرێژکاری هەمەلایەنەی زایۆنیستەکان بۆسەر غەزە نەرمی پیویستی نواندوە، بەڵام ئەوە ڕژیمی زایۆنیستی یە کە خۆ دەبوێرێ لە پێویستیەکانی گەیشتن بەو ڕێککەوتنە.بۆوێنە گەڕانەوەی دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان و چوونەدەری زایۆنیستەکان لەو کەرتەو دابینی پێویستی خەڵکەکەمان.

ئەو ڕاگەیاندراوە پێداگری دەکا کە بزوتنەوەی حەماس لەڕیگەی نێوبژیوانەکانەوە هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر وتووێژەکانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە داخوازی و بەرژەوەندی خەڵکی فەلەستین وەدی بهێنێ.

وتووێژی نێوان دوولایەن لەپێناو جێگیرکردنی ئاگربڕ لە کەرتی غەزە بەتایبەت هاوکات لەگەڵ نزیک کەوتنەوە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە ڕۆژی یەکشەمەوە لە قاهیرە لەبەڕێوەچوونە.