ئادار 31, 2024 12:15 Asia/Tehran

خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەزە مەرجەکانی خۆی بۆ سەرکەوتنی وتووێژ لەپێناو ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕو گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینی و گیراوە زایۆنیستیەکان ڕاگەیاند.

بزوتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە وتووێژە ناڕاستەوخۆکانیان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیستی دەرکردو ڕایانگەیاند کە سەرکەوتنی ئەو وتووێژانە پەیوەندی هەیە بە ڕاگیرانی بەتەواوی شەڕەکەی کەرتی غەزەو چونەدەری داگیرکەران لەو کەرتەو گەڕانەوەی دەربەدەرو پەرتەوازەکان بۆسەر ماڵو حاڵی خۆیان و گەیشتنی یارمەتی بۆ ناوچەکەیان.

لەو ڕاگەیاندراوە پێداگری کراوە کە ئەوان هەرچەشنە پڕۆژە یان هەنگاوی ڕامیاری کە دۆخێکی نوێ لەو کەرتە پێک بهێنێ بەرپەرچ دەدەنەوە.

ئەو هەواڵەش لەکاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە بڕیارە ئاهەنگی دەست بەکاربوونی کابینە نوێکەی پیکهاتهی  خۆبەرێوەبەر سبەی یەکشەم بەڕێوە بچێ.

مەحموود عەباس"ی سەرۆکی پیکهاته ی  خۆبەڕێوەبەری فەلەستین چەند ڕۆژ لەمەوبەر محمد مستەفای ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێ کە هێندێک کەس پێیان وایە ئەو کابینە بەنیازی بەرێوەبردنی کەرتی غەزەیە.

سەرپەیڤ