ئەبوو زوهری: ئەمریکا هاوبەشی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی یە بەدژی گەلی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427410-ئەبوو_زوهری_ئەمریکا_هاوبەشی_دڕندەکاریەکانی_ڕژیمی_زایۆنیستی_یە_بەدژی_گەلی_فەلەستین
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین حەماس لە دەرەوە وتی: حکومەتەکەی ئەمریکا هاوبەشی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی یە بەدژی گەلی فەلەستین و بەهۆی دابینی چەک و جبەخانە بۆ داگیرکەرەکان بەرپرسیاری درێژەی شەڕەکەی کەرتی غەزەشە.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
May 18, 2024 07:15 Asia/Tehran

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین حەماس لە دەرەوە وتی: حکومەتەکەی ئەمریکا هاوبەشی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی یە بەدژی گەلی فەلەستین و بەهۆی دابینی چەک و جبەخانە بۆ داگیرکەرەکان بەرپرسیاری درێژەی شەڕەکەی کەرتی غەزەشە.

سامی ئەبوو زوهری وێڕای ڕەخنە لە لایەنگری هەمەلایەنەی ئەمریکاو ڕۆژئاوا لە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی ساختەی زایۆنیست بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین وتی: بوونی هیچ هێزێکی سەربازی دەرەکی لە کەرتی غەزە قەبووڵ ناکەین.

ئەبوو زوهری ڕایگەیاند داگیرکەرە زایۆنیستەکان هیچ هۆگریەکیان بە ڕاگرتنی شەڕ نیەو بێتوو ئەو سەڕەش هەروا بەردەوام بێ گوردانەکانی قەسام بەرەنگاریان دەبنەوە، چونکا ئەو ڕژیمە ساختە لە بواری سست و لاوازکردنی خۆڕاگری دا تووشی شکستێکی سەرشۆڕانە هاتوە.

ئەو کاربەدەستە باڵایەی حەماس هاوکات وێرای پێداگریشی لەسەر ئەوەی کە دەبێ داگیرکەران پاشەکشە بکەن لە بازگەی ڕەفەح و بۆ فریاگوزاری سەرلەنوێ بیکەنەوە وتی: ئەو ڕژیمە داگیرکەرە تووشی سەرلێشێواویەکی گەورە هاتوەو ئەرتەشەکەشی بەبێ هیچ بەرچاو ڕونیەک شەڕ دەکا.

ئەبوو زوهری وتیشی کە گوتارەکەی مەحمود عەباسی سەرۆکی ڕێکخراوی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین سەبارەت بە حەماس لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب لە مەنامەی بەحرەین جێگەی داخەو بەپێچەوانەی ڕاستیەکانەو خەنجێروەشاندنیشە لە خۆڕاگری.