May 23, 2024 12:35 Asia/Tehran

تاقمە خۆڕاگرەکان، کاردانەوەیان پێشاندا بەرامبەر ئامادەیی وڵاتانی ئوروپایی بۆ بەڕەسمییەت ناسینی وڵاتی فەلەستین و ئەو مەسەلەیان، بە گۆڕانێکی مەزن زانی لە هەڵوێست و سیاسەتی وڵاتان لەئاستی جیهاندا بۆ پشتگریی لە ئارمانجی گەلی فەلەستین.

لەو بەیاننامەدا هاتووە، ئەو کارەی وڵاتانی ئوروپایی، دەسکەوتی خۆڕاگریی فەلەستین و بوێریی ئەوانە لە بەرەڤانیکردن لە مافی خۆیان و پێبەندبوون بە سەرزەوینەکەیان.

تاقمە خۆڕاگرەکان داوایان لە ڕێبەرانی وڵاتان، دەوڵەتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، پاڵپشتی بەهاکانی هاوپێوەند بە برەوپێدانی دادگەریی بن و واز بێنن لە گرتنەبەری سیاسەتی دووفاقیی بەرامبەر گەلی فەلەستین کە لەپێناو هێنانەدی مافەکانیان وئازادکردنی سەرزەوینیان هەوڵ دەدەن.

نەرویژ، ئیسپانیاو ئیرلەند رایانگەیاند، بەزوویی کاتێک ڕادەگەیێنن بۆ بەڕەسمییەت ناسینی وڵاتی فەلەستین.

هەر لەوئاراستەدا، "یوناس گار ستۆرە"ی سەرۆک وەزیرانی نەرویز دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، وڵاتی فەلەستین هەتا ٢٨ی مانگی مای(٢٨ی جۆزەردان) بەڕەسمییەت دەناسێ.

سەرپەیڤ