نەتەوە یەکگرتووەکان: دوژمنایەتیی بێبڕانەوە سیستەمی تەندرووستیی غەززەی تیابردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429693-نەتەوە_یەکگرتووەکان_دوژمنایەتیی_بێبڕانەوە_سیستەمی_تەندرووستیی_غەززەی_تیابردووە
وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە فەرمانە بەردەوامەکانی چۆڵکردن و دوژمنایەتییە بێبڕانەوەکان، سیستەمی تەندرووستیی غەززەی تەواو تیابردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 23, 2024 14:54 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: دوژمنایەتیی بێبڕانەوە سیستەمی تەندرووستیی غەززەی تیابردووە

وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە فەرمانە بەردەوامەکانی چۆڵکردن و دوژمنایەتییە بێبڕانەوەکان، سیستەمی تەندرووستیی غەززەی تەواو تیابردووە.

ستێفان دووجاریک وتی: دەسڕاگەیشتن بە ڕاژەکاریی پێویست گەلێک دژوار بووە بۆ ئەو کەسانەی کە چەندین جار لە غەززە ئاوارە بوونە. ناوبراو وتیشی: هەروەها نووسینگەی ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری داوە چالاکانی مافی مرۆڤ و فریاگوزارانی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان لە غەززە ئێستایش مەترسیگەلێکی گەورەیان لەسەرە و گیانیان لە مەترسیدایەوە. وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی پێکهاتوو لە هاوکارانی ئێمە لە ئانڕوا لە کاتێکدا بەرەو باکووری شاری غەززە دەڕۆیشتن، لە لایەن هێزی ئیسراییلییەوە هێرشیان کرایە سەر.وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: تیابردنی ژێرخانەکان، کەمبوونی کارەبا و سووتەمەنی، لەبەردەستدا نەبوونی پارچەگەلی پێویست، ئێستایش هەر تەگەری سەر ڕێگای پرۆسەی بەرهەمهێنان پاڵاوتنی ئاو و پۆمپاژی ئاوەڕۆیە.