کاردانەوەکان بە شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیە
دوابە دوای شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین "حەماس" کاربەدەستانی فەلەستینی وعەرەبی وئیرانی کاردانەوەگەلێکیان لە شەرمەزارکردنی ئەم جەنایەت وتاوانە نیشان دا.
دوابەدوای جەنایەتی تازەی داگیرکەران لە تاران کە بووە هۆی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە ، محەممەد عەلی حوسی، یەکێ لە سەرکردەکانی بزوتنەوەیئەنسارۆڵڵای یەمەن جەختی کرد: تیرۆری ئیسماعیل هەنیە جەنایەتی ترۆریستی وبنپێکردنی ئاشکرای یاساوڕێسایە.
کۆمەڵی ئیسلامی لە لوبنانیش کاردانەوەی پیشان دا بەم تاوانە ولە پەیامێکی سەرەخۆشی فەرماندە ئیسماعیل هەنیەی بە شەهید لەشەڕی ئازادکرانی فەلەستین ڕاگەیاند.
ڕاوێژکاری سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فلەستین یش لەکاردانەوە بە جەنایەتی شەهید کردنی ئیسماعیل هەنیە ، ئەم کارەی بە جەنایەتی نوێ ڕژێمی زایۆنی زانی ووتی: ئێمە لە پاڵ حەماس دا دوەستین .
هەرلەم حاڵەدا " موسا ئەبومەزروق" ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس جەختی کرد: ترۆری سەرۆک ئیسماعیل هەنیە کارێکی ترسەنوکانە بوو کە بێ وەڵام نامینێتەوە.
سامی ئەبو زەهری یەکێ تر لە سەرکردەکانی حەماسیش وتی: ئێمە خەرێکی شەڕی ئاشکرا بۆ ئازادی بەیتۆل،وقەدەسین وئامادەی دانی خەرج وبەرجی جۆربەجۆرین .
ماهیر ئەلتاهیربەرپرسی پێووەندی نێودەوڵەتی بەرەی جەماوەری ئازادی فەلەستینیش وتی: شەهید ئیسماعیل هەنیە بەبایخترین دارایی وسامانی خۆی لە ڕێگای فەلەستین پیشکەش کرد.
پیشتر پێوەندی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگاداری نامەیەکدا ڕایگەیاند: ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ویەکێ لە پارێزەرەکانی ناوبراو لە شوێنی نێشتەجی بوونیان لە تاران شەهید کران.