وتەبێژی حەماس : ترۆری هەنیە تێپەڕین لە هەموو هێڵە سوورەکانە
تهمووز 31, 2024 11:45 Asia/Tehran
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ترۆری " ئیسماعیل هەنیە" ی تێپەڕێن لە هەموو هێڵە سوورەکان وەسف کردو جەختی کرد ئەم جەنایەت وتاوانانەی ڕژێمی زایۆنی دانوستانی ئاگر بڕتێک ئەدات.
"جەهاد تەها " وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس جەختی کرد جەنایەت وتاوانی تروری ئیسماعیل هەنیە ، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی ئەم بزوتنەوەیە، بەمانای تێپەڕین لەهەموو هێڵە سوورەکانە.
تاها کەلەگەڵ ماڵپەڕی لوبنانی " ئەلنەشرە" وتووێژی دەکرد، وتی: ئەم جەنایەتە پشت ڕاستکەر ونیشانەی زەخت وگوشاری ئیسرائیل لەسەر بنپێکردنی سەروەری وسەقامی وڵاتانی ترە. وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس وتی: ئەم تاوان وجەنایەتە دەسدرێژی بۆسەر سەروەری وسەقامی ئێران بەرلەئەنجام دانی هەرئەم کارە لەدژی لوبنان بەپەلاماری ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر زاحیەی باشوورە.