قەسام: ترۆری هەنیە، شەڕ دەباتەنێو قۆناخێکی تازەوە، دوژمن لە هاوکێشەکانیدا هەڵەی کرد
گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، ترۆری "ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی ئەو بزووتنەوەی، بە ڕووداوێکی جیاواز و مەترسیدار نرخاند و وتی کە ئەو کردە تاوانکارانە، شەڕ دەباتەنێو قۆناخێکی تازەوە.
گوردانەکانی عیزەدین قەسام ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێرشی تاوانکارانەی ترۆری ئیسماعیل هەنیە، ئەویش لەناخی پایتەختی ئێراندا، ڕووداوێکی جیاواز و گرینگە کە شەڕ دەباتەنێو قۆناخێکی تازەوە.
ترۆری فەرماندە ئیسماعیل هەنیە، شوێنهاتی بەربڵاوی دەبێ بۆ هەموو ناوچەکەو دوژمن بە پەرەپێدانی دەسدرێژکارییەکانی، لە هاوکێشەکانیدا تووشی هەڵە بوو.
لە بەیاننامەی قەسامدا هاتووە: شەهید هەنیە، ڕۆڵێکی گرینگی بوو لە بەهێزکردنی موقاوەمەو یەکڕیزکردنی ڕۆڵەکانی ئۆممەت و سوڕاندنی میلی قیبلەنەما بەرەولای قودس، شێتیی مەزنایەتی، نەتانیاهوی کوێر کردو ئەو، رژیمی داگیرکەر بەرەو تەلان و هەڵدێر دەبا و رەوتی هەڵوەشانی لە خاکی فەلەستین، خێرادەکا.
خوێنی شەهید هەنیە کە ئەمرۆ، تێکەڵبووە بەخوێنی گەنجان، ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانی غەززە، دەیسەلمێنێ کە خۆڕاگریی و ڕێبەرەکانی لەنێودڵی شەڕداو لەتەنیشت ڕۆڵە ئازاکانی گەلەکەیاندان.
قەسام هەروەها ڕایگەیاند: جەنایەتە بەردەوامەکانی دوژمن لە مەیدانە جۆربەجۆرەکان، زەنگێکی مەترسییە بۆ هەموو حکومەتەکان و نەتەوەکانی ناوچە.