پێداگری حەماس و جیهادی ئیسلامی لەسەر بەردەوامی خۆڕاگری بەرامبەر بە زایۆنیستەکان
بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش دا ڕایانگەیاند کە تیرۆری خائینانەی سەرۆکانی خۆڕاگری بۆوێنە ئیسماعیل هەنیەو فواد شوکر هێزی خۆڕاگری لاواز ناکا.
بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش دا ڕایانگەیاند کە خۆڕاگری مافێکی ڕەوایە بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ داگیرکاری و تا ئەو کاتەی کە گەلەکەمان تەواوی مافەکانی خۆی وەدەست نەهێنێ لەپێناو ڕزگاری و گەڕانەوە بۆ خاکەکەی، هەروا بەردەوام دەکرێ.
لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە داوا لە گەلەکەمان لە لێواری ڕۆژئاوا ناوچە داگیرکراوەکانیش دەکەین پەرە بدەنە خۆڕاگری و بەمجۆرە پیلانی داگیرکەرانی ڕژیمی زایۆنیست پووچەڵ بکەنەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەیاندراوەش دا بە ڕاشکاوی وتراوە کە ئیسڕائیل هیچ کام لە ئامانجەکانی خۆی جگە لە قەڵاچۆو کاولکاری بۆ دەستەبەر نەبوەو نابێ و ئەوەش بەرمان پێ ناگرێ کە بەردەوام بین لەسەر چالاکی هاوبەش و هاودەنگی هەمیشەیی خۆمان لەئاستی سیاسی و سەربازی و مەیدانی.
لەهەمان کاتدا بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ئەمڕۆ هەینی خوازیاری بەرێوەچوونی خۆپیشاندانی تووڕەیش بوو بەئاراستەی شەرمەزارکردنی تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی ئەو بزوتنەوەو ژینۆسایدی خەڵکی غەزە لەلایەن داگیرکەرانی زایۆنیستەوە.