وەزارەتی تەندرووستیی غەززە: گیانی دەیان نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی باکووری غەززە لە مەترسیدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i431754-وەزارەتی_تەندرووستیی_غەززە_گیانی_دەیان_نەخۆش_لە_نەخۆشخانەکانی_باکووری_غەززە_لە_مەترسیدایە
بەرپرسی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە گیانی دەیان نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی باکووری غەززە لەبەر گەمارۆی ڕژێمی زایۆنی لە مەترسیدایە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2024 04:16 Asia/Tehran
  •  وەزارەتی تەندرووستیی غەززە: گیانی دەیان نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی باکووری غەززە لە مەترسیدایە

بەرپرسی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە گیانی دەیان نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی باکووری غەززە لەبەر گەمارۆی ڕژێمی زایۆنی لە مەترسیدایە.

"مونیر ئەلبەرش" بەرپرسی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند؛ داگیرکەران سەدان نەخۆش و ستافی دەرمان و تەندرووستیان لە نەخۆشخانەکانی باکووری کەرتی غەززە گەمارۆ داوە. ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: گیانی دەیان نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی باکووری غەززە لەبەر گەمارۆدرانی ئەم ناوچەیە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە لە مەترسیدایە.

بەرپرسی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین هەروەها ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ داگیرکەران بە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخەنەڕوو داوایان لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکان کردووە کە نەخۆشخانەکان چۆڵ کەن. ئەلبەرش وتیشی: پەلاماردانی نەخۆشخانەکان و  ناوەندە دەرمانییەکانی باکووری کەرتی غەززە لەلایەن داگیرکەرانەوە، لە چوارچێوی کۆچ پێ کردنی زۆرەملیی فەلەستینییەکاندا جێبەجێ دەکرێ. داگیرکەرانی زایۆنی هەروەها پێش بە گەیشتنی ئامبوڵانس و دەسڕاگەیشتنیان بە شەهیدان و برینداران دەگرن.