هۆشداری دانی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین بە زایۆنییەکان دوای هێرش کردنە سەر ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i432281-هۆشداری_دانی_تاقمە_خۆڕاگرەکانی_فەلەستین_بە_زایۆنییەکان_دوای_هێرش_کردنە_سەر_ئێران
تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە کاردانەوە بە ھێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، ئەو ھەنگاوەیان ئیدانە کردو بە ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانەیان زانی دژی ئاسایشتی ناوچەکە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2024 16:26 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین بە زایۆنییەکان دوای هێرش کردنە سەر ئێران

تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە کاردانەوە بە ھێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، ئەو ھەنگاوەیان ئیدانە کردو بە ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانەیان زانی دژی ئاسایشتی ناوچەکە.

تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین، لەوانە جیھادی ئیسلامی و بەرەی گەل، لە کاردانەوە بە ھێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، ئەو ھەنگاوەیان ئیدانە کردو وەک ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانە دژی ئاسایشتی ناوچەکە و بەشێک لە پیلانە کۆڵۆنیالیستییەکانی ڕژێمی زایۆنی لێکیان دایەوە.

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی، وێڕای ئیدانەکردنی توندی هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەو کارەیان بە دەستدرێژکارییەکی ئاشکرا بۆ سەر گەلانی ناوچەکە و هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشتی ھەموویان زانی.

ئەم بزوتنەوەیە ڕاشیگەیاند کە هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر خاکی ئێران پەلەقاژەیەکی ناسەرکەوتوو بۆ تێکشکاندنی توانایی خۆڕاگری لە ناوچەکەیەو دیارە وەھا دەستدرێژییەک بەس ئاستی ھێزو توانایی ئەم بەرەیە بەرزتر دەکاتەوە.

بەرەی گەل بۆ ڕزگاریی فەلەستین هەروەها ڕاشیگەیاند کە هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر ئێران تاوانێکی نوێ و بەشێکە لە دەستدرێژکاریی کۆلۆنیالیستی لە دژی گەلانی ناوچەکە.