دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین: واشینگتۆن بەرپرسی جەنایەتەکانی ئیسراییلە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i432987-دەزگەی_خۆبەڕێوەبەری_فەلەستین_واشینگتۆن_بەرپرسی_جەنایەتەکانی_ئیسراییلە
وتەبێژی فەرمیی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە ئاماژە بە دەسدرێژییەکانی شارۆچکەنشینانی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان جەختی کرد کە واشینگتۆن بەرپرسی تۆکمە و تەواوی تیرۆریزمی سوپا و شارۆچکەنشینانی زایۆنییە.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2024 16:15 Asia/Tehran
  • دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین: واشینگتۆن بەرپرسی جەنایەتەکانی ئیسراییلە

وتەبێژی فەرمیی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە ئاماژە بە دەسدرێژییەکانی شارۆچکەنشینانی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان جەختی کرد کە واشینگتۆن بەرپرسی تۆکمە و تەواوی تیرۆریزمی سوپا و شارۆچکەنشینانی زایۆنییە.

"نەبیل ئەبوڕەدینە" وتەبێژی فەرمیی سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کاردانەوەی نیشاندا بە پەرەسەندنی تیرۆریزمی شارۆچکەنشینان دژ بە گەل و خاکی فەلەستین کە دوایین نموونەیان پەلاماردانی شارۆچکەی بەیت فوریک لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس بوو. ناوبراو پێیشیداگرت لە سەر پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستی نیودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ئەو دەسدرێژییانەی دەکرێتە سەر کەرتی غەززە و ڕازی نەبوون بە سیاسەتی بێسوود و بەکەڵکنەهاتووی ئیدانەکردن.

ئەبووڕەدینە بە ئاماژە بەوەی کە بەردەوامبوونی جەنایەتەکان و تیرۆریزمی ڕژێمی زایۆنی و سووربوونی ئەم ڕژێمە لەسەر بنپێکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، لەبەر داکۆکی کرانی بەربڵاوی دراوی، چەکەمەنی و سیاسیی ئەمریکا لەم ڕژێمەیە و بەرپرسایەتیی تۆکمە و تەواوی دواهاتەکانی ئەم سیاسەتە پڕمەترسییانەی ئیسراییل لە ئەستۆی ئەمریکادایە، ڕاشیگەیاند کە تیرۆریزمی ئیسراییل چ لە لایەن سوپای تیرۆرەوە جێبەجی بکرێ و چ بە دەستی شارۆپچکەنشیانەوە و پاڵپشتی ئەمریکایش لەم جەنایەتانە، هەرگیز نابێتە هۆی دامەزرانی ئاسایش و پاوەجێی لە ناوچەکە.