قات و قڕییەکی لە ڕادەبەدەر لە کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i434087-قات_و_قڕییەکی_لە_ڕادەبەدەر_لە_کەرتی_غەززە
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی جیھانیی خۆراک لە مەڕ پەرە سەندنی قات و قڕی لە کەرتی غەززە وشداریی دا.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2024 16:00 Asia/Tehran
  • قات و قڕییەکی لە ڕادەبەدەر لە کەرتی غەززە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی جیھانیی خۆراک لە مەڕ پەرە سەندنی قات و قڕی لە کەرتی غەززە وشداریی دا.

«سیندی مەک کین» وێڕای پێ داگرتن لە سەر ئەمەی کە سێ ملوێن کەس لە سەرانسەری کەرتی غەززە ڕووبەڕووی قات و قڕییەکی لە ڕادەبەدەرن ، وتیشی: دەبێ ڕەوتی ڕادەست کرانی یارمەتیی مرۆڤی بە دانیشتووانی غەززە بەھۆی ڕێگا ئەمنەکانەوە دەستەبەر بکرێت ھەتا ڕێ بگرین لە سەرھەڵدانی قات و قڕی لەم ناوچەیەدا.

وتیشی: تەنیا یەک لە سێی لۆرییەکانی ھەڵگری خۆراکی سەربە بەرنامەی جیھانیی خۆراک لە ماوەی مانگی ڕابردوودا توانیویانە بچنە نێو غەززە.

جەختی لەوەش کردەوە کە: باکووری کەرتی غەززە زیاترین لێکەوتەی ھەبووە.