کانونی یه‌که‌م 28, 2024 19:43 Asia/Tehran

نووسینگەی زانیاری گەیاندنی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند بە دوای سەرما و سۆڵەی توند گیانی هەزاران ئاوارەی فەلەستینی لە کەرتی غەزە لە مەترسی دایە و لە ماوەی ڕوژانی ڕابردوو پێنج کەسیش بە هۆی توندبوونەوەی سەرما گیانیان لە دەس داوە

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی نووسینگەی زانیاری گەیاندنی فەلەستین جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی  درێژەی هەیە و دوای  لەناو بردنی  110 هەزار خێوەتی ئاوارەکان لە کەرتی غەزە هاوکات لە گەڵ شەپولی سەرما و سوڵەی توند گیانی هەزاران کەس لە مەترسی دایە  ئەو ناوەندە فەلەستینیە وێڕای ئاماژە بەوەی کە  سەرما و سوڵە دەبێتە هۆی  بە دی هاتنی قەیرانێکی مرۆیی دڵتەزێن خوازیاری دابینی خێرای پێداویستە سەرەکیەکانی ئاوارەکان بوو.

 بە پێی ئەو ڕاپوڕتە  خراپ بوونی 81 لە سەدی خێوەتی ئاوارەکان هاوکات لە گەڵ دەسپێکی وەرزی زستان و شەپولی سەرما هەڕەشە لە گیانی هەزاران ئاوارە  دەکات . دوخێکی  زۆر دژوار زاڵە و لە ماوەی ڕوژانی ڕابردوودا پێنج کەس بە هۆی  سەرما گیانی خویان لە دەس داوە نووسینگەی زانیاری گەیاندنی فەلەستین لە کەرتی غەزە  لە درێژەدا وتی  دوو ملوێن ئاوارە زیاتر لە ساڵێکە کە لە ناوخێوەت دا ژیان بەسەر دەبەن کە ئێستاکە بە هۆی  دۆخی کەش و هەوا بەکار نایەت  و 110 هەزار لە 135 هەزار خێوەت لەناو چوونە . بە پێی هەواڵێکی دیکەی وەزارەتی تەندروستی  فەلەستین لە کەرتی غەزە  449 هەمین ڕوژی جینوساید دژی کەرتی غەزە لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند ئەرتەشی داگیرکەر لە 24 کاژێری  ڕایبردوو  دوو کوشتاری   دژی کەسانی سیڤیلی فەلەستین ئەنجام داوە لەو پەلامارانەدا 48 فەلەستینی  شەهید کراون و 52 کەسی دیکەش بریندار بوونە . ژوماری شەهیدانی شەڕی غەزە  لە حەوتی ئوکتوبری   ساڵی ڕابردوو  تا ئێستا گەیشتووەتە  45 هەزار و 484 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە 108 هەزار و 90 کەس .

سەرپەیڤ