خۆپیشاندانی بەربڵاو لە فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i434444-خۆپیشاندانی_بەربڵاو_لە_فەلەستینی_داگیرکراو
هەزاران کەس لە تلاڤیڤ و ژمارەیەک لە شارەکانی دیکەی فەلەستینی داگیر کراو خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2024 16:00 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەربڵاو لە فەلەستینی داگیرکراو

هەزاران کەس لە تلاڤیڤ و ژمارەیەک لە شارەکانی دیکەی فەلەستینی داگیر کراو خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد.

بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانانە دروشمگەلێکیان وتەوە بە ناوەڕۆکی ڕەخنە لە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و ئەویان تۆمەتبار کرد بە شکستپێهێنانی دانوستانەکانی هاوپەیوەند بەمامەڵەی دیلبەدیل. لە تلاڤیڤیش بنەماڵەکانی دەستبەسەرکراوان لە غەززە دوو خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد، یەکیان لە بەردەم وەزارەتی شەڕ و ئەوی دیکەش لە مەیدانی دەستبەسەرکراواندا لە ناوەڕاستی ئەم شارە. هەزاران کەسیش لە حەیفا، هێرتسیلیا، نەتانیا  و بەیروسەبع خۆپیشانداریان بەڕێوەبرد و خوازیاری واژۆکرانی ڕێککەوتنی خێرا لەگەڵ گرووپە فەلەسینییەکان بوون.