هاویژرانی ٣ مووشەک لە غەززەوە بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i434668-هاویژرانی_٣_مووشەک_لە_غەززەوە_بەرەو_شارۆچکە_زایۆنی_نشینەکان
ژێدەرە هەواڵییەکان باسی هاویژیرانی سێ مووشەک لە کەرتی غەززەوەیان کردووە بەرەو شارۆچکە زایۆنینشینەکان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2025 15:33 Asia/Tehran
  • هاویژرانی ٣ مووشەک لە غەززەوە بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکان

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی هاویژیرانی سێ مووشەک لە کەرتی غەززەوەیان کردووە بەرەو شارۆچکە زایۆنینشینەکان.

سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ئەم ڕاکتانە لە باکووری غەززەوە هاویژراون بەرەو فەلەستینی داگیرکراو. سوپای زایۆنی جەختی کردووە کە یەکێک لە ئەم مووشەکانەی تیا بردووە، یەکێکیان لە شارۆچکەی سەدیرووتدا ئامانجەکەی خۆی پێکاوە و سێهەمینیشیان لە ناوچەیەکی دیکەی فەلەستینی داگیرکراو کەوتووە.

کەناڵی دوازدەی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆرتی داوە کە ئەم ڕاکتانە لە مەودای چەند سەد مەتری بنکەی تیپی "ناحاڵ" لە بەیت حانۆن هەڵکەوتوو لە کەرتی غەززە بەرەو شارۆچکەی سەدیرووەت هاویژراون. ژێدەرە هەواڵییەکان هەروەها باسی برینداربوونی یەک کەس بە چەقۆیان کردووە لە حەیفای داگیرکراودا.