لەناو چوونی تەرمی 8 هەزار شەهیدی فەلەستینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i434802-لەناو_چوونی_تەرمی_8_هەزار_شەهیدی_فەلەستینی
وتەبێژی ڕێکخراوی بەرگری مەدەنی غەزە وتی : تەرمی حەوت هەزار و ٨٢٠ شەهیدی فەلەستینی لەم ناوچەیەدا بە هۆی ئەو بڕە زۆرەی تەقەمەنی کە لە پەلاماری زایۆنیستی بەکارهێنراون، بە تەواوی یان بەشێکی بوون به هەڵم .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2025 15:37 Asia/Tehran
  • لەناو چوونی تەرمی 8 هەزار شەهیدی فەلەستینی

وتەبێژی ڕێکخراوی بەرگری مەدەنی غەزە وتی : تەرمی حەوت هەزار و ٨٢٠ شەهیدی فەلەستینی لەم ناوچەیەدا بە هۆی ئەو بڕە زۆرەی تەقەمەنی کە لە پەلاماری زایۆنیستی بەکارهێنراون، بە تەواوی یان بەشێکی بوون به هەڵم .

لە کاتێکدا کە  پەلامارە بەربڵاوەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی غەززە و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی فەلەستینی لەو ناوچانە نیگەرانییەکانی لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی گه رمایی و سوتێنه ر یان بۆمبی بۆشایی  چیکه ری زایۆنیستەکان زیاتر کردووە، وتەبێژی ڕێکخراوی بەرگری  مەدەنی  غەززە ڕایگەیاند کە تەرمی حەوت هەزار و ٨٢٠ کەسی شەهیدانی فەلەستینی لەم ناوچەیەدا بە هۆی ئەو بڕە زۆرەی تەقەمەنییەوە کە زایۆنیستەکان بەکاریان دەهێنا، تەرمەکانیان بە تەواوی یان بەشێکی  بوونه ته هەڵم . هەروەها ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی  ئوروپا - مەدیتەرانە ش  وتوویەتی کە ڕەنگە سوپای ئیسرائیل چەکی گەرمی فشاریی لە غەززە بەکارهێنابێت