گەمارۆی قورسی ئۆردوگا فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا و تەشەنەی شەڕ و پێکدادانەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i435672-گەمارۆی_قورسی_ئۆردوگا_فەلەستینییەکانی_کەرتی_ڕۆژاوا_و_تەشەنەی_شەڕ_و_پێکدادانەکان
دوابەدوای پەلاماری بەربڵاوی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردۆگای بەلاتەی نابلۆس، شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان خەباتکارانی فەلەستینی و هێزی داگیرکەری زایۆنی دەستی پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2025 13:49 Asia/Tehran
  • گەمارۆی قورسی ئۆردوگا فەلەستینییەکانی کەرتی ڕۆژاوا و تەشەنەی شەڕ و پێکدادانەکان

دوابەدوای پەلاماری بەربڵاوی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردۆگای بەلاتەی نابلۆس، شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان خەباتکارانی فەلەستینی و هێزی داگیرکەری زایۆنی دەستی پێ کرد.

لە نۆزدەهەمین ڕۆژی لەشکرکێشی بەربڵاوی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا هێزەکانی ئەم ڕژێمە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پەلاماری ئۆردووگای بەلاتەیان دا لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس لە باکووری کەرتی ڕۆژاوای داگیرکراو و هەموو دەروازەکانی چوونەناوەوەیان لە باشوور و باکووری ئەم ئۆردووگایە داخست.

هێزی داگیرکەر بە شێوەیەکی بەربڵاو لە گەڕەک و کۆڵانەکاندا و هەروەها لە بینا و باڵاخانەکانی دەڤەری ئۆردووگای بەلاتدا سەقامگیر بوون و شۆڤەڵەکانی سوپای داگیرکەریش دەستیاندایە خاپورکردنی شەقامەکانی ئوردووگاکە. میدیا فەلەستینییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزی سەربازیی زایۆنی پەلاماری شاری قلقیلیەیان داوە لە باکووری کەرتی ڕۆژاوای داگیرکراو و دەستیان داوەتە تەقەکردن لە شاروومەندانی فەلەستینی.