خاپوورکرانی ٣٤ نەخۆشخانە لە کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i435709-خاپوورکرانی_٣٤_نەخۆشخانە_لە_کەرتی_غەززە
سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی فەلەستین لە غەززە باسی خاپوور کرانی ٣٤ نەخۆشخانە لە کەرتی غەززەی کردووە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 09, 2025 14:20 Asia/Tehran
  • خاپوورکرانی ٣٤ نەخۆشخانە لە کەرتی غەززە

سەرۆکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی فەلەستین لە غەززە باسی خاپوور کرانی ٣٤ نەخۆشخانە لە کەرتی غەززەی کردووە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی.

سەلامە مەعرووف بە راگەیاندنی ئەم هەواڵە خوازیاری بنیاتنرانەوەی خێرای ژێرخانە تەندرووستییەکانی ئەم ناوچەیە بوو و وتی کە ڕژێمی داگیرکەر پێش دەگرێ بە هاتنی کەل و پەل و شت و مەکی پێویست بۆ نیشتەجێکردنی کاتیی خەڵک و گەیشتنی یارمەتییە مرڤدۆستانەکان بە کەرتی غەززە. مەعرووف وتیشی: گەلێک پێوستمان بە مادە و کەلوپەلی بەرایی و بنەڕەتییە بۆ نیشتەجێ کردنی ئاوارەکان، لەوان خێوەت و ماڵی ئامادە، بۆ ئەوەی هەل و مەرجە سەرەتاییەکانی ژیان بۆ خەڵکی غەززە دابین بکرێ.