زۆربوونی ژماری شەهیدانی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i435775-زۆربوونی_ژماری_شەهیدانی_غەززە
ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤٨ هەزار و ٢١٩ کەس و ژماری بریندارانیش لە ١١١ هەزار و ٦٥٥ کەس تێپەڕیوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 11, 2025 11:40 Asia/Tehran
  • زۆربوونی ژماری شەهیدانی غەززە

ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتۆتە ٤٨ هەزار و ٢١٩ کەس و ژماری بریندارانیش لە ١١١ هەزار و ٦٥٥ کەس تێپەڕیوە.

وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە ١١ شەهیدی دیکە زیاد بووە بە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی. جگە لەوەش لە شەو و ڕۆژی رابردوودا ١٠ فەلەستینی دیکەیش لە شەڕ و پێکدادانەکاندا بریندار بوونە. لەبەر بەربڵاوبوونی کاولکارییەکانی بەجێماو لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی ، زیاتر لە ١٤ هەزار فەلەستینی ئێستایش هەر بێسەروشوێنن.