نیسان 12, 2025 15:18 Asia/Tehran
  • ئاو ئامێری جینوساید و چەکی کوشندە لە دەستی داگیرکەرانی زایۆنی

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی لە غەززە ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکەر ئاو وەک چەکی جینۆساید لە دژی دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار فەلەستینی بەکاردەهێنێت .

 نووسینگەی  ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانێکی ڕێکخراوی بە ئەنقەست لە بێبەشکردنی خەڵکی غەززە لە ئاو و گۆڕینی ئاو بۆ کەرەستەی جینۆساید و چەکێک بۆ  کوشتنی وردە وردە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای داگیرکەر بە ئەنقەست دوو هێڵی ئاوی لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە و لە پارێزگای ناوەندی  لەکارخستووە، هەروەها هێڵی کارەبای وێستگەی  (پاڵاوتنی ئاو) لە ناوچەی دێر ئەلبە لحی پچڕاندووە، ئەمەش بووە هۆی وەستاندنی تەواوەتی چالاکییەکانی وێستگەکە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە. زیاتر لە  نەوەد لە سەدی  ژێرخانی ئاو و ئاوەڕۆی کەرتی غەززە لەلایەن سوپای زایونیەوە لەناوچووە، هەروەها کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆ لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکە مرۆییەکان کراونەتە ئامانج.

سەرپەیڤ