نیسان 19, 2025 16:22 Asia/Tehran
  • فەرماندەیەکی بزووتنەوەی حەماس هۆشداری دەدات لە مەترسی به جوولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسا

یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خوڕاگری ئیسلامی فەلەستینی حەماس وێڕای ئاماژە بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و شاری بەیتولموقەدەس لە ڕوژانی ئەم دواییەدا وتی ئەو وشدارییە سەبارەت بە مەترسیەکی گەورەیە .

عەبدولڕەحمان شەدید  داوای یەکڕیزی لە نێوان گروپە فەلەستینییەکان و گەلی موسڵمان و عەرەب کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جەنایەتەکانی  ڕژێمی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و فراوانکردنی  شەڕ  لەگەڵ داگیرکەران بۆ پشتیوانی لە غەززە و دیل و شوێنە پیرۆزەکان.  پێشتریش شێخ  عەکرەمە سەبری، خەتیبی  مزگەوتی ئەقسا جەختی لەوە کردبووەوە کە پەلاماری هەزاران زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و  بێ ڕێزی کردن بە  شوێنە پیرۆزەکان هەوڵێکە بۆ سەپاندن  و گۆڕینی شوناسی شوێنە پیرۆزەکان. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسیارێتی تەواوی سووکایەتیکردن بە مزگەوتی ئەقسا و مزگەوتی ئیبراهیمی لە ئەستۆی کابینەی ڕژێمی زایۆنیدایە.  خەتیبی  مزگەوتی ئەقسا هۆشداریی دا کە داگیرکەران و دانیشتوان بە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی تەلمودی لە مزگەوتی ئەقسا هەموو هێڵە سوورەکانیان بەزاندووە.

سەرپەیڤ