بەرپرسێکی فەلەستینی: ڕژێمی زایۆنی تۆڵە لە نەخۆشخانەکانیش دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i438940-بەرپرسێکی_فەلەستینی_ڕژێمی_زایۆنی_تۆڵە_لە_نەخۆشخانەکانیش_دەکاتەوە
بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی ئەلشیفای غەززە ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی نەخۆشخانەکان دەکاتە ئامانج بۆ ڕێگری کردن لە دەرمان کردنی نەخۆشەکان .
(last modified 2025-05-19T12:59:25+00:00 )
May 19, 2025 12:27 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی فەلەستینی: ڕژێمی زایۆنی تۆڵە لە نەخۆشخانەکانیش دەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی ئەلشیفای غەززە ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی نەخۆشخانەکان دەکاتە ئامانج بۆ ڕێگری کردن لە دەرمان کردنی نەخۆشەکان .

محەممەد ئەبو سەلیمە، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی ئەلشیفا  لە غەززە وتی: ڕژێمی داگیرکەر تۆڵە لە نەخۆشخانەکانیش دەکاتەوە بۆ ئەوەی نەخۆش و بریندارەکان  دەرمان نەکرێن . ناوبراو وتی: ژماره ی نەخۆشەکان له ناوچه که و برینداره رەکانی  پەلاماری زایۆنییه کان زۆر بەرزە  و توانای پێشکه شکردنی خزمه تگوزاری پیزیشکیمان نییه . ئەبو سەلیمە د وتیشی : "تەنها لە ماوەی 4 ڕۆژدا 500 شەهید و زیاتر لە هەزار بریندار بۆ ئەم نەخۆشخانەیە گواستراونەتەوە". ئاماژەی بەوەشکرد، ڕژێمی زایونی بە ئەنقەست سیستەمی چاودێری تەندروستی لە کەرتی غەززە دەکاتە ئامانج. ئەمڕۆ دوو ت نەخۆشی  گورچیلە لەم نەخۆشخانەیە بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشکییەوە گیانیان لەدەستدا.