95 شەهید و 304 بریندار لە 48 کاتژمێری ڕابردوو لە غەزە
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە ڕایگەیاند لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی 95 شەهید گوێزرایەوە بۆ نەخوشخانە کان هەروەها لەم ماوەیەدا 304 کەسیش بریندار بوونە
سەرچاوە هەواڵییەکان نیوەڕۆی ئەمڕو باسی دڕندەکاری نوێی ڕژێمی زایونی لە کەرتی غەزە و شەهید بوونی زیاتر لە 30 فەلەستینیان کرد . مەحموود بەسەل وتەبێژی ڕێکخراوی بەرگری ناو شاری کەرتی غەزە سەبارەت بە جەنایەتی نوێی داگیرکاران لەو ناوچەیەدا وتی : ڕژێمی زایونی ناوچەی ئەلسەبرە لە شاری غەزەی بوردمان کرد کە بە هۆییەوە زیاتر لە 30 کەس شەهید و زیاتر لە 50 کەسیش بریندار بوون. هەروەها لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا 10 فەلەستینی لە ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان شەهید و زیاتر لە 110 کەسی دیکەش بریندار بوونە . هەروەها لە چەن مانگی ڕابردووا تا ئێستاش 110 کەس لە پەلاماری زایونیەکان بۆ سەر ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان شەهید و زیاتر لە 1000کەسیش بریندار بوون .