لە غەززە 700 فەلەستینی لە ڕیزەکانی وەرگرتنی ئاو شەهید بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440102-لە_غەززە_700_فەلەستینی_لە_ڕیزەکانی_وەرگرتنی_ئاو_شەهید_بوون
نووسینگەی ڕاگەیاندنی  حکومەتی غەززە ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی تەنیا لە ڕیزەکانی وەرگرتنی ئاودا ١١٢ تاوانی ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە ٧٠٠ کەسی مەدەنی
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 14, 2025 13:09 Asia/Tehran
  • لە غەززە 700 فەلەستینی لە ڕیزەکانی وەرگرتنی ئاو شەهید بوون

نووسینگەی ڕاگەیاندنی  حکومەتی غەززە ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی تەنیا لە ڕیزەکانی وەرگرتنی ئاودا ١١٢ تاوانی ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە ٧٠٠ کەسی مەدەنی

 حکومەتی غەززە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە مرۆییەکان کرد کە  هەنگاوی بەپەلە هەڵبگرن بەرامبەر بە شەڕی ڕژێمی زایۆنی لەمەڕ تینوو ڕاگرتنی خەڵکی غەززە و دەستڕاگەیشتنی ئەمن و ئازادی دانیشتووانی غەزە  بە ئاوی خواردنەوە  گەرەنتی بکەن. ئیدارەی ئاوی قودسی داگیرکراو ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک لە دانیشتوانی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر بیرەکانی ناوچەی عەین سامیە لە نزیکی گوندی کەفەر مالیک لە پارێزگای ڕامەڵڵا کە سەرچاوەی دابینی  ئاوی گوند و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵایە و زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە. لە لایەکی دیکەوە زایۆنیستە توندڕەوەکان هێرشیان کردە سەر ئەو بارهەڵگرانەی کە یارمەتییە مرۆییەکانیان لە ئوردنەوە بەرەو غەززە دەگواستەوە لە نزیک شاری ئاراد لە نەقەبی داگیرکراو و ڕێگاکەیان پێی گرت و بەریان گرت بە  درێژەی  چوونیان  بۆ غەززە .