ژماری پەیامنێرانی شەهید لە غەززە گەیشتە ٢٣١ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i440324-ژماری_پەیامنێرانی_شەهید_لە_غەززە_گەیشتە_٢٣١_کەس
دوابەدوای شەهیدبوونی «تامر الزعانین» و «ولاء الجعبری» دوو پەیامنێری فەلەستینی، ژماری شەهیدانی میدیاکار لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا بۆ ٢٣١ کەس هەڵکشاوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 23, 2025 12:31 Asia/Tehran
  • ژماری پەیامنێرانی شەهید لە غەززە گەیشتە ٢٣١ کەس

دوابەدوای شەهیدبوونی «تامر الزعانین» و «ولاء الجعبری» دوو پەیامنێری فەلەستینی، ژماری شەهیدانی میدیاکار لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە تا ئێستا بۆ ٢٣١ کەس هەڵکشاوە.

"ولاء الجعبری" پەیامنێری فەلەستینی بە هۆی بۆدرومانکرانی ماڵەکەی لە ڕۆژاوای غەززە لەلایەن سوپای ڕژێمی داگیرکەرەوە، هاوڕێ لەگەڵ هاوژین و پێنج منداڵەکەی شەهید بوو. ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەزە لە بەیاننامەیەدا داوای لە سەندیکای جیهانیی پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان کرد هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پەیامنێران و میدیاکاران شەرمەزار بکات. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئێمە بە تووندترین شێوە تیرۆرکردنی ئامانجدار و کوشتنی سیستماتیک و پلانبۆداڕێژراوی پەیامنێران و میدیاکارانی فەلەستینی ئیدانە دەکەین. هەروەها ئەم ناوەندە جەختیشی کرد: ئێمە ڕژێمی داگیرکەر، حکومەتی ئەمریکا و هەموو ئەو وڵاتانەی دەستیان هەیە لە جەنایەتی جینۆساید، بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر بەم کردەوە دڕندانەیە.