پێداگریی ئانڕوا لەسەر پێویستیی داکۆکی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاتوقڕیی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i441858-پێداگریی_ئانڕوا_لەسەر_پێویستیی_داکۆکی_جیهانی_بۆ_بەرەنگاربوونەوەی_قاتوقڕیی_غەززە
کۆمیسەری گشتی ئانڕوا خوازیاری داکۆکیی نێودەوڵەتی بوو بۆ بڕەنگاربوونەوەی قەیرانی قات و قڕی لە غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2025 15:56 Asia/Tehran

کۆمیسەری گشتی ئانڕوا خوازیاری داکۆکیی نێودەوڵەتی بوو بۆ بڕەنگاربوونەوەی قەیرانی قات و قڕی لە غەززە.

فیلیپ لازارینی کۆمیسەری گشتی ئانڕوا وشداریدا کە بەبێ داکۆکیی خێرای نێودەوڵەتی، بە ملوێنان کەس لە غەززە بەرەوڕووی قات و قڕی و قەیرانێکی مرۆیی قورس و نالەبار دەبنەوە کە دەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم قەیرانە و ڕزگارکردنی گیانی فەلەستینەکان لە غەززە هەنگاوگەلێکی خێرا و کاریگەر هەڵگێردرێ.  ڕێکخراوی مانگی سووری غەززەش ڕایگەیاندووە کە ژمارێکی زۆر لە بنەماڵەکانی شاری غەززە لەبەر کەمبوونی یارمەتییەکان و لەبەردەستدانەبوون خۆراک تەواو بێ ماڵ و حاڵ بوونە. ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها نیگەرانی دەربڕیوە بەرامبەر بە ئەو هەموو لەمپەرەی کە لە لایەن هێزی داگیرکەرەوە دانراوە بۆ ئەوەی گرووپەکانی فریاگوزار دەستیان نەگاتە کەسانی بریندار و بێسەر و شوێنی ژێر دار و پەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان. هەروەهامحمد ئەبوو سەلمییە سەرۆکی کۆبینای پزیشکی شیفا لە غەززەش وتوویەتی کە ئەم نەخۆشخانەیە پێویستیی خێرای هەیە بە دەرمان و کەرەستەی زۆر گرنگی پزیشکی، لەبەر ئەوەی کە ژماری برینداران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێ. ئەبوو سەلمیە جەختی کردووە کە تیمە دەرمانییەکان سەرباری بارودۆخی یەکجارە نالەبار و  هەڕەشە و گوڕەشەی بێ وچان بەردەوامن لە کاری خۆیاندا. ئەبوو سەلمییە خوازیاری داکۆکیی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانییەکان بوو لە پێناو پاراستنی ستافی پزیشکی بۆ ئەوەی بەدوور بن لە هەر چەشنە کێشە و ناکۆکی سیاسی یان سەربازی.وزارەتی تەندروستی و نەخۆشخانەکانی غەززەیش وشدارییان داوە کە مردن بە هۆی برسێتی و بەدخۆراکی ئێستاش هەر بەردەوامە و زۆربەی قوربانییەکانیش منداڵن.