بەرغوسی: نەتانیاهۆ بەنیازی وەرگرتنەوەی دیلەکانی و درێژەپێدانی شەڕە
تشرینی یهکهم 05, 2025 13:34 Asia/Tehran
مستەفا بەرغووسی پێیداگرت کە سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنئی بە نیازی ئەوەیە دەستبەسەرکراوانی خۆی وەرگرێتەوە تا پاش ئەوە درێژە بدات بە شەڕ، دەسدرێژکاری و کۆچپێکردنی زۆرەملی.
مستەفا بەرغووسی سکرتێری گشتیی دەسپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین ڕایگەیاند: گەڵاڵەی نەتانیاهۆ ئەوەیە کە دەسبەسەرکراوانی زایۆنی لە غەززە بباتەوە، پاشان درێژە بدات بە شەڕ، کاولکاری و هەروەها جێبەجێکردنی گەڵاڵەی کۆچپێکردنی زۆرەملێ هەر وەک ئەوەی ئێستا دەیکات.
سکرتێری گشتیی دەسپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین گەڵاڵەکەی ترەمپ سەبارەت بە وەستاندنی شەڕ لە کەرتی غەززەی ئاخنراو بە مینی سیاسی وەسف کرد.
سەرپەیڤ