نوقم بوونی خێوەتی پەنابەرانی فەلەستینی لە ئاودا دوای بارانبارین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i442814-نوقم_بوونی_خێوەتی_پەنابەرانی_فەلەستینی_لە_ئاودا_دوای_بارانبارین
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند بە هۆی بارانبارینی ئەم دواییە سەدان خێوەت و پەناگەی کاتیی پەنابەرانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ژێرئاو کەوتووە و هەزاران خێزان لە کەشوهەوایەکی زۆر سەختدا ژیان دەکەن .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2025 14:08 Asia/Tehran
  • نوقم بوونی خێوەتی پەنابەرانی فەلەستینی لە ئاودا دوای بارانبارین

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند بە هۆی بارانبارینی ئەم دواییە سەدان خێوەت و پەناگەی کاتیی پەنابەرانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ژێرئاو کەوتووە و هەزاران خێزان لە کەشوهەوایەکی زۆر سەختدا ژیان دەکەن .

"ستێفان دوجاریک"، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند، سەدان خێوەت و پەناگەی کاتیی لە غەززە دوای بارانبارینی زۆر، نوقم بوونە و هەزاران خێزان بەرەوڕووی دۆخێکی دژواری کەش و هەوایین .  ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی ٢٣ داواکاریی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕەتکردۆتەوە بۆ چوونی نزیکەی ٤ هەزارکەرەستەی پێویست،  بۆ وێنە خێوەت بۆ ناو غەززە .لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە ئاماژەدان بە دۆخی نالەباری کەرتی غەززە جەختی کردووەتەوە کە تا ئێستا ٩٠٠ نەخۆش لە ناوچەکە بەهۆی ڕێگری کردنی ڕژێمی زایۆنی  لە  گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات  گیانیان لەدەستداوە .