ژۆماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە لە 70هەزار کەس تێپەڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i443083-ژۆماری_شەهیدانی_پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایۆنیستی_بۆ_سەر_غەززە_لە_70هەزار_کەس_تێپەڕی
وەزارەتی تەندروستی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژۆماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر غەززە گەیشتووەتە حەفتاد هەزار و سەد کەس
(last modified 2025-11-29T11:46:52+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2025 14:15 Asia/Tehran
  • ژۆماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە لە 70هەزار کەس تێپەڕی

وەزارەتی تەندروستی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژۆماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر غەززە گەیشتووەتە حەفتاد هەزار و سەد کەس

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە  لە 48 کاتژمێری  ڕابردوودا تەرمی دوو فەلەستینی دیکە گوێزرانەوە بۆ نەخوشخانەکانی ئەو ناوچەیە و ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی  بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئوکتوبری 2023وە گەیشتووەتە  حەفتا هەزار و  سەد کەس شەهید بوونە و ژوماری گشتیی بریندارانیش گەیشتووەتە  سەد . حەفتا هەزار و  نوسەت و هەشتاو سێ کەس . هێشتا هەزاران کەسی  دیکە  لە کەرتی غەززە  بێ سەرو شوێنن و لە ژێر داروپەردودان . لە کاتی  دامەزراندنی ئاگربڕ لە یازدەی ئوکتوبری دوو هەزار و بیست و پێنج تا ئێستا  سێسەت و پەنجاو چوار کەس شەهید بوونە و  نوسەت و شەش کەسی دیکەش بریندار بوونە .