هۆشداری 200 ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی بەرامبەر بە قەیرانی مرۆیی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i443430-هۆشداری_200_ڕێکخراوی_نێودەوڵەتیی_بەرامبەر_بە_قەیرانی_مرۆیی_لە_غەززە
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوڕێ لەگەڵ دووسەت دامەزراوەی نێودەوڵەتی مرۆیی لە جیهان هۆشدارییان داوە سەبارەت بە بەرتەسک کردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە .
(last modified 2025-12-18T11:52:05+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2025 16:07 Asia/Tehran
  • هۆشداری 200 ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی بەرامبەر بە قەیرانی مرۆیی لە غەززە

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوڕێ لەگەڵ دووسەت دامەزراوەی نێودەوڵەتی مرۆیی لە جیهان هۆشدارییان داوە سەبارەت بە بەرتەسک کردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە .

لە بەیاننامەی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە فریاگوزارییەکاندا جەخت لەوە کراوە کە بەردەوامی  بەرتەسک کردنەکان  و ئاستەنگەکانی بەردەم ، توانایی ڕێکخراوە فریاگوزارییەکانی  بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گرنگەکان بۆ خەڵکی مەدەنی بە توندی کەم کردووەتەوە . هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ڕژێمی زایونی  دەبێت هەموو ئاستەنگەکانی ئێستا لاببات، لەوانەش پرۆسەی  تۆمار کردنی سیاسی و لایەنگرانە بۆ وەرگرتنی یارمەتی  لە  ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان، بۆ ئەوەی ڕێگە بدات هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ بەربەست بەردەوام بن.