May 22, 2021 14:50 Asia/Tehran
  • دەرەنجامەکانی شەڕی 11 رۆژەی غەززە

دوای 11 رۆژ شەڕ ، سەرەنجام ئاگربەسی نێوان ئیسراییل و گروپەکانی خۆڕاگریی فەلەستینی دامەزرا .

شەڕی ئیسراییل و گروپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە رۆژی 10 ی ئایار دا دەستپێبوو و دوێنێ 21 ی ئایاریش لایەنەکان بە نێوبژیکاریی ھەندێ دەورگێڕی نێودوەڵەتیی لە گەڵ دامەزرانی ئاگربەس رازی بوون . بەڵام گرنگترین دەرەنجامەکانی ئەم شەڕە چی بوون ؟ 

یەکەم دەرەنجامی شەڕەکە ، دەرکەوتن و سەلمێندرانی توانایی پیێشگرانەی خۆڕاگریی فەلەستینی بوو . ئەم شەڕە نیشانی دا ئەوان لە بەرد تێپەڕیون و بە توانایی موشەکیی خۆیان ، دەتوانن زەبر لە  ئەرتەش و ژێرخانەکانی ئیسراییل بوەشێنن . 

دوھەمین دەرەنجامی شەڕەکە ، ئاشکرابوونی خاڵە لاوازەکانی سیستمی بەرگریی ئیسراییل بوو . ئیسڕاییل کە بە ھەراوھوریای زۆر باسی کارایی سیستمی گومەزی ئاسنینی دەکرد ، خۆی بینی کە  زیاتر لە سەتی 85 ی  موشەک و رۆکێتەکانی موقاوەمەی فەلەستینی ئامانجیان پێکاوە . 

سێھەمین دەرەنجامی ئەم شەڕە ، سەرھەڵدانی کێشەی رۆحی و دەروونی بۆ لەشکەریان و شارومەندانی ناوچە داگیرکاوەکان بوو . 

چوارەمین دەرەنجامیش سستەک تر بوونی جێگە و پلەی نەتانیاھو لە داڕشتی دەسەڵاتی ئیسراییل بوو . 

بە ھەرحاڵ قەبوڵکردنی ئاگربەسی بێ شەرت و مەرج لە لایەن ئیسراییلیەکانەوە بە مانای شکستی ھێنانی ئەم رژێمە لە ھەمبەر گروپەکانی خۆڕاگریی بوو . 

سەرپەیڤ